به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر دەعوەتنامهی رەسمی حكومه‌تی توركیا سه‌ردانی توركیا دەدات و بریارە ئه‌م سه‌ردانه‌ی سێ ڕۆژی پێبچێت.
به‌ڕێز ئازاد جوندیانی به‌رپرسی ناوەندی دەزگای ڕاگه‌یاندنی ی.ن.ك دەڵێت به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا به نیازە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی توركیا و چه‌ند كاربه‌دەستێكی تری باڵای حكومه‌تی توركیدا كۆببێته‌وە.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێرمان له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە راپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.