Accessibility links

میلیشیا عێراقیه‌كان هه‌رەشه‌ی كوشتنی ووڵاتیه‌كی كۆریای باشوریان كردووە  - 2004-06-21


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ شاری فه‌للوجه، ‌ میلیشیا عێراقیه‌کان كه ووڵاتیه‌كی كۆریای باشوریان فڕاندووە هه‌ڕەشه‌ی كوشتنیان كردووە و باوەڕدەكرێت ژمارەیه‌كی تر له‌ كه‌سی‌ بیانی تریان‌ به‌ بارمته‌ گرتبێت.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه‌ ئه‌م وولاتیه‌ كۆرییه‌ كاری لێدەكات به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی یانهۆپ یان ڕاگه‌یاندووە كه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه‌ له‌ كاسێته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا دەركه‌وتوون دە كه‌سی تری بیانیان به‌ بارمته‌ دەستگیر كردووە.

میلیشیاكانیش هه‌ڕەشه‌ی سه‌ربڕینی كم سه‌نیڵ ‌یان كردووە، ئه‌گه‌ر هاتوو كۆریای باشوور ئه‌و بڕیاری ناردنی 3000 سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق ڕانه‌گرێت.

كاربه‌دەستانی كۆریای باشوریش دەڵێن هه‌رچی له‌ توانایاندا هه‌بێت بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و ووڵاتیه‌یان دەیكه‌ن، به‌ڵام هێشتا هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ناردنی سه‌ربازەكانیان له‌ مانگی هه‌شتی داهاتوودا بۆ عێراق هه‌روەكو چۆن پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.

جێی باسه‌ ئه‌م میلیشیانه‌ دەڵێن سه‌ر به‌ ئه‌بو موساب ئه‌لزەرقاوین كه‌ باوەڕدەكرێت چالاكی گێڕێكی ئه‌لقاعدە بێت.

XS
SM
MD
LG