سه‌رۆك بوش و دیك چینی جێگری سه‌رۆك دەڵێن كه حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین به‌ردەوام په‌یوەندی به تۆری تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە هه‌بووە سه‌رەرای دۆزینه‌وەكانی لیژنه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا كه گوایه هێچ جۆرە په‌یوەندیه‌ك له نێوان ڕێبه‌ری پیشووی عێراق و ڕێكخراوی تیرۆرستی ئوسامه بن لادن‌دا نه‌بووە.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه په‌یوەندی له نێوان سه‌دام حوسه‌ین و ئه‌لقاعدەدا هه‌بووە، به‌ڵام باوەڕناكات پێكه‌وە هێرشه‌كانی یانزدەی سه‌پته‌مبه‌ریان جێبه‌جێ كردبێت.
درەنگانێكی دوێنێ پێنج شه‌ممه، له ماوەی ڕاگه‌یاندنێكدا كه له ته‌له‌فزیۆن بڵاوكرایه‌وە دیك چینی گوتی ئه‌نجامی دۆزینه‌وەكانی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وەی هێرشه‌كانی كه له 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام دران سه‌ر دەشێوێنێ له نێوان ئه‌وەی ئایا عێراق دەستی له هێرشه‌كه‌ی 11 سه‌پته‌مبه‌ردا هه‌بووە یاخود هه‌ر چ جۆرە په‌یوەندیه‌ك له‌نێو ئه‌لقاعدە و عێراقدا هه‌بوو بێت.
به‌ڕێز چینی گوتیشی به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆر گرنگیان دۆزیوەته‌وە كه ئه‌لقاعدە و ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین په‌یوەندیان به یه‌كه‌وە هه‌بووە.