Accessibility links

تیرۆرستانی ئه‌لقاعدە له‌ عه‌رەبستانی سه‌عودیه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كی به‌ بارمته‌ گیراویان سه‌ربڕیوە - 2004-06-18


ماڵپه‌ڕی ئیسلامیه‌ توندڕەوەكان به‌ننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وە كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعدە له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌رەب ئیمز كراوە دەڵێت پۆڵ جۆنسۆن له‌ سێدارە دراوە. ئه‌م ماڵپه‌ڕە له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا وێنه‌ی ته‌رمه‌ شێواوەكه‌ی به‌ڕێز جۆنسۆنیشیان بڵاوكردۆته‌وە.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌لقاعدەدا گوتراوە كه‌ ئه‌وان به‌ڕێز جۆنسۆن یان كوشتوە له‌به‌ر ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی‌ موسوڵمانه‌كان به‌ دەست مووشه‌ك و راكێته‌كان و هه‌لیكۆپته‌رە ئه‌پاچیه‌كانی ئه‌مریكاوە بینیویانه‌.

جێی باسه‌، به‌ڕێز جۆنسۆن ئه‌ندازیارێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ بوو كه‌ له‌سه‌ر هه‌لیكۆپته‌ری جۆری ئه‌پاچی كاری بۆ كۆمپانیای Lockheed Martin دەكرد.

XS
SM
MD
LG