سه‌رۆك بوش سوورە له‌سه‌ر ئه‌وەی كه سه‌دام حوسه‌ین په‌یوەندی هه‌بووە به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدەوە سه‌رباری ئه‌وەی لێكۆڵینه‌وەكانی كۆمسیۆنی یانزدەی سه‌پته‌مبه‌ر دەڵێن هیچ جۆرە به‌ڵگه‌یه‌كی باوەڕپێكراویان له‌و بارەیه‌وە نیه.
سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رگیز نه‌یان گوتووە كه عێراق به شێوەیه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری دانانی پلانه‌كانی یانزدەی سه‌پته‌مبه‌ری كردبێت. به‌ڵام سه‌رۆك گوتی سه‌دام په‌یوەندیه‌كانی به تیرۆرستانه‌وە و به تایبه‌تی په‌یوەندی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعدەدا به‌ناوبانگ بوو.
ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆك بوش ڕۆژێك دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی كۆمسیۆنی لێكۆلینه‌وەی ڕووداوەكانی 11/9 هات كه گه‌یشتنه ئه‌و ئاكامه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وەی سه‌دام په‌یوەندی به‌تینی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعدەدا هه‌بوو بێت.