Accessibility links

هێزە تایبه‌تیه‌كان و كاربه‌دەستانی دژە تیرۆرزمی وولاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و چواردە ووڵاتی ئاسیا پاسیفك سه‌بارەت به‌ شه‌ڕی دژە تیرۆرزم كۆبوونه‌وەیه‌كی سێ ڕۆژی له‌ ئوستورالیا ساز دەكه‌ن  - 2004-06-17


هێزە تایبه‌تیه‌كان و كاربه‌دەستانی دژە تیرۆرزمی وولاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و چواردە ووڵاتی ئاسیا پاسیفك سه‌بارەت به‌ شه‌ڕی دژە تیرۆرزم كۆبوونه‌وەیه‌كی سێ ڕۆژی له‌ ئوستورالیا ساز دەكه‌ن

وەزیری به‌رگری ئوستورالیا رۆبه‌رت هیڵ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ كاربه‌دەستانی ڕاگه‌یاند دەبێت ناوچه‌ی ووڵاتانی ئاسیا و پاسیفیك دان به‌وەدابنێن كه‌ ناوچه‌كه‌یان بۆته‌ مه‌ڵبه‌ندی بزوتنه‌وەی توندڕەوی.

وەزارەتی به‌رگری ئوستورالیا دەڵێت: له‌ گفتوگۆكاندا تیشك دەخرێته‌ سه‌ر دروستكردنی په‌یوەندی و گۆڕینه‌وەی زانیاری له‌ نێوانیاندا و شه‌ڕی دژە تیرۆر له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ناوچه‌كه‌دا.

جگه‌ له‌ ئوستورالیا و ئه‌مریكا ووڵاتانی تریش به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وەیه‌ دەكه‌ن، له‌وانه‌ برونای، كه‌مبۆدیا، چین، هندستان، ئه‌ندەنوسیا، ژاپۆن، مالیزیا، نیوزله‌ندا، پاپوانیوگێنی، فلپین، سه‌نگافورا، تایله‌ند و ڤێتنام.

XS
SM
MD
LG