Accessibility links

ئه‌فسه‌ری باڵای ئاسایشی كۆمپانیای بیرە نه‌وته‌كانی باكور كوژراوە، له‌ كاتێكدا زنجیرەیه‌ك هێرش كراوەته‌ سه‌ر بۆریه‌ نه‌وته‌كانی باشوری عێراق  - 2004-06-16


كاربه‌دەستان ڕادەگه‌یه‌نن له ئه‌نجام ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ ماوەی سێ رۆژی ڕابووردوودا ‌كراوانه‌ته‌ سه‌ر بۆریه‌ سه‌رەكیه‌كانی نه‌وت له‌ باشور، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕاوەستاوە له‌و دەزگایه‌نه‌دا ڕاوەستاوە و چاكردنه‌وەیان ماوەی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كی دەوێت. جێی باسه‌، ئه‌م بۆریه‌ نه‌وتانه‌ی نزیك شاری به‌سرە‌ رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی بڕی ‌1.6 ملیۆن به‌رمیله‌ نه‌وتیان هه‌یه‌.

له‌ لایه‌كی ترەوە، پۆلیس له‌ شاری كه‌ركوك ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌ غازی تاڵه‌بانی ئه‌فسه‌ری باڵای ئاسایشی كۆمپانیای بیرە نه‌وته‌كانی باكور له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ چه‌كدارێكه‌وە كوژراوە.

له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له‌ شاری كه‌ڕكوكی باكوری عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG