دراوسێكانی عێراق خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی به‌رامبه‌ر به گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات له به‌غدا بۆ حكومه‌تێكی كاتی و دەڵێن دەبێت نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ڕۆڵی سه‌رەكی ببینێت له ئاوەدانكردنه‌وەی عێراقێكی دیموكراتدا.
هه‌روەها وەزیرانی دەرەوەی توركیا و میسر و ئێران و سوریا و ئوردن و كوێت و عه‌رەبستانی سعودیه گوتویانه دەبیت هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق‌دا بێنه ژێر دەسه‌ڵاتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانه‌وە.
جێی باسه، وەزیرانی دەرەوەی ئه‌م ووڵاتانه ئه‌مرۆ سێ‌شه‌ممه له ئسته‌نبول به‌شداری كۆنفرانسی ئیسلامیان كرد و له ماوەی كۆبوونه‌وەكه‌یاندا له‌وێ ئه‌م تێبینیانه‌یان دابوو.