قسه‌كه‌ری هێزی هاوپه‌یمانان دان سێنۆر ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه له به‌غدا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه له ژێر یاسای نێودەوڵه‌تیدا، هێزی هاوپه‌یمان ناتوانێت سه‌دام بداته‌وە دەست حكومه‌تێكی عێراقی كه سه‌روەری نه‌بێت.
له لایه‌كی ترەوە، ژەنه‌ڕاڵی ئه‌مریكی مارك كمت گوتویه‌تی هێرش كراوەته سه‌ر كاروانێكی كۆمه‌ڵێك كۆنتراكته‌ری سیڤیلی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وەی قوربانیان هه‌یه.
هه‌روەها له شاری به‌سرەی باشوریش بۆریه‌كی نه‌وت شكاوە، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرا نیه كه به‌هۆی كاری گێرەشێوێنیه‌وە بووبێت.