ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ته‌له‌فزیۆنی TRT بۆ ماوەی 30 دەقیقه به‌رنامه‌یه‌كی موزیك و هه‌مه‌ڕەنگ و دەنگ و باسیان به زمانی كوردی و تێكستی توركی بڵاوكردۆته‌وە
له ساڵی 2002 ، په‌رله‌مانی توركی له سه‌ر دانانی به‌رنامه‌ی خوێندن به زمانی كوردی ڕازی بوو، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵدانێكدا بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كانی بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
له لایه‌كی ترەوە، وەك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ توندكردنی ئاسایش له پێش سازدانی لوتكه‌ی ئه‌م مانگه‌ی NATO له ئسته‌نبوڵ، ڕۆژنامه‌وانانی كورد له توركیا دەڵێن 25 كه‌س له هاوكارەكانیان له ماوەی هه‌ڵمه‌تێكی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا دەستگیر كراون.
ڕۆژنامه‌وانه‌كان باوەڕدەكه‌ن، هۆی دەستگیركردنی هاوڕێكانیان به‌هۆی ئه‌وەوە بێت كه ئه‌وانه گومانیان لێكراوە سه‌ر به كوردە جوداخوازە قه‌دەغه كراوه‌كان بن .