Accessibility links

كوردەكان هه‌ڕەشه‌ی كشانه‌وە له‌ حكومه‌تی كاتی عێراق دەكه‌‌ن - 2004-06-07


هه‌ردوو پارتی سیاسی سه‌رەكی كوردان هه‌ڕەشه‌ی كشانه‌وە له‌ حكومه‌تی كاتی عێراقی دەكه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاری نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نوێی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له‌سه‌ر عێراق ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان مۆر نه‌كات.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌كی كراوەیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك بوش كردووە.

هه‌ردوو سه‌ركردەی كوردان گوتویانه‌: دەبێت ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان له‌ناو بڕیارە نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكاندا وەك یاسایه‌ك له‌ پێش و پاش هه‌ڵبژاردنی گشتی‌دا باسی لێوە بكرێت.

له‌و نامه‌یه‌دا، بارزانی و تاڵه‌بانی بێ‌ هیوایی و نا ئۆمێدی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌وەی بۆ پۆستی سه‌رۆك و پۆستی سه‌رۆك وەزیری هیچ كوردێك هه‌ڵنه‌بژێرا ئه‌و كارانه‌ بگرێته‌ دەست.

XS
SM
MD
LG