حكومه‌تی نوێی كاتی عێراقی دامه‌زرێنرا و سه‌رۆك و سه‌رۆك وەزیر و ئه‌ندامانی كابنه‌تی ئه‌م حكومه‌ته نوێیه دەست نیشانكران. لێرەدا چه‌ند پرسیارێك دێته پێشه‌وە له‌وانه: ئایا عێراق له قۆناغی گواستنه‌وەدا له به‌ردەم كردنه‌وەی ئه‌و دەروازەیه‌دایه كه بۆ چارەسه‌ر كردنی هه‌موو كێشه و گرفته نه‌ژادی و ئاینی و ئاینزاكانی ئه‌م ووڵاته پێویسته؟ ئایا تا چ ڕادەیه‌ك ئه‌م حكومه‌ته نوێیه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقه؟
وەڵامدانه‌وەی ئه‌م پرسیارە و چه‌ندین پرسیاری تری له‌م جۆرە، بابه‌تی سه‌رەكی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنه كه هاوكار به‌ڵێن ساڵح پێشكه‌شی دەكات. میوانی به‌رنامه‌ش، به‌ڕێز د. مه‌حمود عوسمان ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایی كردنی عێراقه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.