سه‌رۆكی نوێی قۆناغی گواستنهوە له عێراق ڕادەگه‌یه‌نێت كه ئه‌و له ڕێگه‌ی بڕیارێكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانه‌وە كه ئێستاكه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ژێر باس و لێكۆڵینهوەدایه، داخوازی گه‌ڕانه‌وەی ته‌واوی سه‌روەری بۆ عێراق دەكات.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، غازی ئه‌لیاوەر پێش ماوەیه‌كی كورت له مه‌راسیمی سوێندخواردنی حكومه‌تی قۆناغی گواستنهوەی عێراق له به‌غدا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی حكومه‌تی قۆناغی گواستنهوە كه زۆرترین دەسه‌ڵاتی له‌و حكومه‌ته نوێیه‌دا هه‌یه، به هه‌مان شێوە داوای گه‌ڕانه‌وەی ته‌واوی سه‌روەری بۆ عێراق كردووە.
هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی نوێی عێراق كه بۆ جاری دووەم دەست نیشان كراوەتهوە بۆ ئه‌و پۆسته به‌رەو نیۆرك به‌ڕێ كه‌وتووە تاوەكو به‌شداری ئه‌و ووتوێژانه بكات كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارە ئه‌نجام دەدرێت.
به‌ڕیز ئه‌لیاوەر كه سه‌رۆكی تیرەیهكه و ئه‌ندازیاری سیڤڵه و په‌یوەندی به عه‌رەبستانی سعودیه‌وە هه‌یه له ماوەی ڕێوڕەسمێكی گه‌ورەدا كرایه سه‌رۆك. ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری شیعه ئاینزا بۆته به یه‌كێك له دوو جێگرەكهی و ئه‌ویتریان د. ڕۆژ نوری شاوەیسی سه‌ر به كوردەكان بووە.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێرمان سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.