جه‌لال تاڵبانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هه‌ردوكیشیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراقن ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌شیان ده‌ركردووه و تیادا ئیدانه‌ی كوژرانه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی عه‌زه‌دین سه‌لیم ی سه‌رۆكی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن. له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له هه‌ولێری كوردستانی عێراقه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت ئه‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه كلیك بكه‌یت.