بهزاد نه‌به‌وی یه‌كێك له جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له سه‌رۆیشتنی ئێرانه. به‌ڕێز بنوی بڕیاری دا به‌ر له ته‌واو بوونی مۆڵه‌ت پارلمان ده‌ست له كار بكێشیته‌وه. ئه‌و گوتی بۆ ریفۆرمیسته‌كان ممكین نه‌بو درێژه به كاریان بده‌ن چونكه پێكهاته توندپارێزه هه‌ڵبژێردراوه‌كان په‌كی پالمانیان خستووه. به‌ڕێز نه‌به‌وی گوتی من ده‌ست له كار ده‌كێشمه‌وه چونكه ناتوانم وه‌ك جێگر به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی بكه‌م."
له مانگی 2 هه‌ڵبژاردنی كۆنتڕۆڵ كراوی په‌رله‌مانی له ئێران به‌ڕێوه‌چوون. شورای نیگهبانی هه‌ڵنه‌بژێردراو كه ئه‌ندامه‌كانی مه‌لای ڕادیكالی ئیسلامیه‌كانن ڕه‌دی سه‌ڵاحیه‌تی دا به یه‌ك له سه‌ر سێ 8200 كه‌سی داخوازی پاڵێوراوه‌تیان كردبوو.
محسن میردامادی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت به‌رێكانی ره‌تی سه‌لاحیه‌ت دانی ئه‌م ژماره زۆره توندره‌وان ده‌خوازن ته‌نیا ئه‌وانه‌ی وه‌ك خۆیان بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌سهه‌ڵاتی په‌رله‌مانی داهاتوو بگرنه ده‌ست. ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕیچارد باوچه‌ر گوتی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ره‌وا ده‌بێ له ئێران و شوێنه‌كانی دی جیهان بكرێن به دابوونه‌ریت.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.