پۆلیسی توركیا 25 گومانباری توندڕه‌وی ئیسلامی ده‌ستگیر كردووه كه بڕوا وایه پیلانیان هه‌بووبێت بۆ هێرشێكی بۆمبی له مانگی ئاینده‌دا و له ده‌می سازدانی كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی ناتۆ كه بڕیاره له ئه‌ستانبوڵ ئه‌نجام بدرێت. پۆلیس ده‌ڵێت شانزه له گومانباره‌كان براونه‌ته گرتوخانه‌یه‌ك له شاری بورسا ی باشووری ئه‌ستانبوڵ. وه گوتراویشه ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌و مه‌تریاڵی دروست كردنی بۆمبیش له ده‌می گرتنه‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگ و باسی ئه‌ناتۆڵیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه له ئه‌ستانبوڵ و له هێرشێكی تری هاوشێوه‌دا بۆته مایه‌ی ده‌ستگیر كردنی نۆ گومانباری تر. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌وانه هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆركاری ئه‌نسار ئه‌لئیسلامن كه له‌وانه‌یه په‌ێوه‌ندییان به تۆڕه تیرۆركاریه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی ئوسامه بن لادنه‌وه هه‌بێت.