Accessibility links

‌سه‌رۆك بوش نیگه‌رانی خۆی نیشانداوە به‌رامبه‌ر به‌ دەستدرێژی كردنه‌ سه‌ر زیندانیه‌ عێراقیه‌كان له‌ لایه‌ن سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كانه‌وە - 2004-05-01


سه‌رۆك بوش ناڕەزایی خۆی دەربڕی به‌رامبه‌ر به‌ بینینی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ نیشانی دەدەن سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان به‌ شێوەیه‌كی ناشرین ڕەفتاریان له‌گه‌ڵ زیندانه‌ عێراقیه‌كاندا كردووە.

هه‌روەها گوتویه‌تی: ئه‌و جۆرە كردەوانه‌ ڕەفتار و سروشتی گه‌لی ئه‌مریكا نیه‌.

له‌شكری ئه‌مریكیش ئه‌و شه‌ش سه‌ربازەی تاوانبار كردووە كه‌ له‌ وێنه‌كاندا دەركه‌وتوون و باوەڕدەكرێت ژمارەیه‌ك سه‌ربازی تریش تاوانبار بكرێت و سزا بدرێت.

كۆمكاری عه‌رەبیش بانگه‌شه‌ی دادگایی كردن و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووە كه‌ هه‌ستاون به‌و جۆرە كارانه‌.

XS
SM
MD
LG