Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا دەڵێت:  نزم بوونه‌وەی ڕادەی پشتگیری ئه‌مریكیه‌كان بۆ شه‌ڕ له‌ عێراقدا جارێكی تر به‌رەو زیادی دەرواته‌وە  - 2004-04-30


وەزیری دەرەوەی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا كۆڵن پاوەڵ دەڵێت: نزم بوونه‌وەی ڕادەی پشتگیری ئه‌مریكیه‌كان بۆ شه‌ڕ له‌ عێراقدا جارێكی تر به‌رەو زیادی دەرواته‌وە له‌ كاتێكدا كه‌ هێزەكانی ئه‌مریكا به‌رگرییه‌كانی یاخیبوان و چه‌كداران بنه‌بڕ دەكه‌ن.

به‌ڕێز پاوەڵ دەڵێت: زیادبوونی ژمارەی قوربانیه‌كانی سه‌ربازەكان له‌ عێراقدا كاری كردۆته‌ سه‌ر ڕاوەرگرتنه‌ گشتیه‌كان.

ئه‌م تێبینیانه‌ی به‌ڕێز پاوەڵیش وەڵامدانه‌وەیه‌كه‌ بۆ ڕاوەرگرتنه‌ نوێیه‌كه‌ی چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CBS و ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز كه‌ نیشانیانداوە پشتگیری خه‌ڵكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ له‌ عێراقدا له‌ چاو مانگی ڕابردوودا به‌ ڕادەی 11 خاڵ كه‌م بۆته‌وە و بۆته‌ له‌سه‌دا 47.

جێی باسه‌، له‌ ماوەی پێكدادانه‌كانی ئه‌م مانگه‌ له‌ عێراقدا نزیكه‌ی 120 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوە.

XS
SM
MD
LG