Accessibility links

هێزەكانی مارینزی ئه‌مه‌ریكی له‌ شوێنه‌كانی خۆیان و دەوروبه‌ری شاری فه‌للوجه‌ كشاونه‌ته‌وە - 2004-04-30


شاهیدەكان ڕادەگه‌یه‌نن كه‌ هێزەكانی مارینزی ئه‌مه‌ریكی له‌ شوێنه‌كانی خۆیان و دەوروبه‌ری شاری فه‌للوجه‌ كشاونه‌ته‌وە به‌ تایبه‌تی له‌و جێگایانه‌ی كه‌ نزیكه‌ی مانگێكه‌ له‌لایه‌ن هێزەكانی ئه‌مه‌ریكاوە دەستی به‌سه‌ردا گیراوە.

كاربه‌دەسته‌ له‌‌‌شكرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتونه‌ته‌‌ ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هێزە عێراقیه‌كانی كه‌ له هه‌‌زار سه‌رباز پێكهاتون و له‌مه‌ودوا به‌رپرسیارێتی ئاسایشی شاری فه‌للوجه‌ دەگرنه ‌دەست.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی دانیشتوانی شارەكه‌ش‌ پێخۆشحاڵ بوونی خۆیان دەربڕی له‌و كاته‌‌ی كه‌ كۆماندەری هێزە نوێیه‌كه‌‌ به‌ ناوەڕاستی شارەكه‌دا ڕەت بووە و پێشتریش ژەنه‌ڕاڵێكی پێشوی پاسه‌وانه‌ كۆمارییه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین بوو.

شایانی باسه‌، هێزەكانی مارینز له‌ سه‌رەتای ئه‌م مانگه‌وە هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر فه‌للوجه‌ پاش ئه‌وەی چوار قۆنته‌راتچی ئه‌مه‌ریكی كوژراون و سوكایه‌تی به‌لاشه‌كانیان كرا.

هه‌ر له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له‌ به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG