دوێنێ چوارشه‌ممه، چوار له ڕێبه‌رانی پارتیه كوردییه‌كان له سوریا له‌گه‌ڵ وەزیری به‌رگری موسته‌فا ته‌لاس كۆبوونه‌وە.
ئامانجی ئه‌م كۆبوونه‌وەیه بۆ باس كردنی داواكاری كوردەكان بوو دوابه‌دوای ئه‌و توند و تیژیانه‌ی مانگی ڕابوردوو كه له شاری قامشلۆ ڕوویدا.
شایانی باسه، سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردی له سوریا ئیسماعیل عومه‌ر ئامادەی كۆبوونه‌وەكه بوو.
بۆ ئاشنابوون به زانیاری زیاتر له‌م بارەیه‌وە، هاوكارمان دەخیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومه‌ر دا سازدا.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.