به پێی ڕاوەرگرتنێكی نوێ وادەردەكهوێت كه له مانگی پێشوەوە پشتگیری سه‌رۆك بوش له شه‌ڕی عێراق به شێوەیه‌كی به‌رچاو هاتبێته خوارەوە.
له‌و ڕاوەرگرتنهدا له سه‌دا 47 ی ئه‌وانه‌ی كه ڕایان وەرگیرابوو دەڵێن: ئه‌مه‌ریكا كارێکی ڕاستی نه‌كردووە كاتێك كه هێرشی كردە سه‌ر عێراق.
شایانی باسه، ئه‌م ڕێژەیه له مانگی سێ كه‌مترە و له‌و كاته‌دا پشتگیری سه‌رۆك بوش له سه‌دا 58 و له مانگی 12 دا له سه‌دا 63 بوو.
به پێی ڕاوەرگرتنی ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CBS یش ڕێژەی پشتگیریه‌كانی سه‌رۆك بوش له سه‌دا 46 و ئه‌مه‌ش به ڕادەی پێنج خاڵ له ڕاوەرگرتنهكانی مانگی سێ كه‌مترە.
شارەزایانیش هۆی هاتنه خوارەوەی ڕادەی پشتگیری سه‌رۆك بوش دەگهڕێننهوە بۆ ئه‌و زنجیرە هێرشانه‌ی له مانگی ڕابووردوو له عێراقدا ڕوویدا و بوونه هۆی كوشتنی 125 كارمه‌ندی له‌شكری ئه‌مریكی.