جارێكی تر كاربه‌دەستانی كۆریای باشور بڕیاری چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وەی 3000 هه‌زار سه‌ربازەكه‌یان ڕاگرتووە كه بڕیارە له داهاتویه‌كی نزیكدا بگه‌نه عێراق.
كاربه‌دەستان له سیئۆل دەڵێت: ئه‌م دواخستنه بوارییان دەداتێ كه گفتوگۆی زیاتر له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی عێراقی و ئه‌مریكیدا بكه‌ن.
شایانی باسه، سیئۆل داخوازی دەكات له‌شكرەكه‌ی له دوو ناوچه‌ی باكوری عێراق بڵاوبكاته‌وە كه هه‌ردوو ناوچه‌که له ژێر دەسه‌لاتی كورد‌ەكاندایه.
كارەكانی ئه‌م له‌شكرە زەمینییه‌ی كۆریای باشوریش تیشك دەخاته سه ئاوەدانكردنه‌وەی عێراقی پاش شه‌ڕ. ئه‌م بڵاوبوونه‌وەیه‌ی هێزی كۆریای باشور دەبێته سێهه‌م هێزی گه‌ورەی له‌شكری ووڵاتانی هاریكاری عێراق له پاش به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا.
ئێستاكه‌ش كۆریای باشور زیاتر له 400 كه‌سی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری هه‌یه كه له ناسریه‌ی باشوری عێراق جێگیر بوون.