له ڕاپۆرتێكی تۆماركراودا هاتووە كه دەزگای زانیاری پنتاگۆن خه‌ریكی ووتوێژكردنن له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وەیه‌ك كه دەڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی دەكرێنه سه‌ر هێزی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی دەزگای نهێنی سه‌دام حوسه‌ینه‌وە ئه‌نجام دراوە.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ڕاپۆرتێكی نیۆرك تایمز دا بڵاوبۆته‌وە كه پێنج له كاربه‌دەستانی حكومه‌ت و له‌شكری ئه‌مه‌ریكایی چاویان به‌و لێكۆڵینه‌وەیه كه‌وتووە.
ڕۆژنامه‌كه دەڵێت: له ڕاپۆرته‌كه‌ی دەزگای زانیاری ڕاگه‌یه‌ندراوە كه ئه‌فسه‌رانی هێزی تایبه‌تی M14 به‌رپرسیارن له پلاندانانی ته‌قینه‌وەكانی سه‌رە ڕێگا و چه‌ند هێرشێكی گه‌ورەتری ته‌قینه‌وەكانی ئوتومبیل.
به گوێرەی ڕاپۆرته‌كه‌ی نیۆرك تایمز، لێكۆڵینه‌وەكه‌ی پنتاگۆن دەڵێت: ئاژاوە گێران ئه‌م پلانانه‌یان به‌ر له دەست به‌سه‌رداگرتنی به‌غدا دانابوو.... تاوەكو له‌دوای له‌كارخستنی سه‌دام و دەستگیركردن و یاخود كوشتنی كۆماندارە ناوخۆییه‌كان ئه‌نجام بدرێن.
لێكۆڵینه‌وەكه دەڵێت: ئاژاوە گێران ئێستا له فه‌للوجه‌دان و فه‌رمانی خۆیان له ئه‌ندامێكی پێشوی دەزگای نهێنی سه‌دام حوسه‌ینه‌وە وەردەگرن.