كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن مه‌رینزه‌كانی ئه‌مریكی وابه‌سته‌ی ئاگربه‌ستێكی لاوازن له فه‌لوجه هه‌رچه‌ده شه‌ڕه ته‌قه له نێوان یاخی بووانی عێراقی و هێزه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یماناندا ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژه‌نڕاڵ مارك كێمێت له به‌غدا به په‌یامنێرانی گوتووه سه‌ركرده‌كانی مه‌رینزه‌كان هێشتا له‌و بڕوایه‌دان ده‌شێت چاره‌سه‌ریه‌كی سیاسیانه‌ی قه‌یرانه‌كه بكرێت و گوتوشیانه ته‌نها له‌و بار‌ه‌دا وه‌ڵام ده‌ده‌ن كه هێرش بكرێته سه‌ریان.
ژه‌نه‌ڕاڵ كێمێت ده‌ڵێت مه‌رینزه‌كان به‌رده‌وامن له شه‌ڕكردنی ئه‌و خانه‌كانی یاخی بووان له به‌شه‌كانی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه.
وێنه ڤیدیۆییه‌كان له فه‌لوجه‌وه دوكه‌ڵی ڕه‌شیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شارۆچكه‌كه‌وه نیشانداوه و هه‌روه‌هاش تانك و هه‌لیكۆپته‌رو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا یان نیشان داوه كه له‌ناو فه‌لوجه‌دا له یاخی بووان ده‌ده‌ن.