كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئیسپانیا ده‌ڵێن له‌شكری ئیسپانیا به‌ته‌واوه‌تی له شاری نه‌جه‌ف كشاونه‌ته‌وه.
ده‌مراستی له‌شكری ئیسپانیا ژه‌نراڵ هوزه‌ی مه‌نوێل مونیوس ده‌ڵێت ئه‌مرۆ به‌ته‌واوه‌تی له‌شكری ئیسپانیا له‌شاری نه‌جه‌فی پیرۆزی مووسوڵمانه شیعه‌كان به‌بێ هیچ گیروگرفتێك کشاونه‌ته‌وه و ئێستاكه له‌بنكه‌ی سه‌ره‌كیانن له‌دیوانیه.
سه‌ره‌ك وه‌زیری ئیسپانیا هۆزه‌ی لوویس رۆدریگس زه‌پاتیرۆ له‌م هه‌فتانه‌ی دوایدا ئاگاداری دا به‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م 1300 سه‌ربازه‌كه‌ی له‌عێراق.
به‌پێ ی راوه‌رگرتنی گشتی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌زۆربه‌ی ئیسپانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین له‌شكره‌كه‌یان ببێت به به‌شێك له‌سووپای هاوپه‌یمانان به‌رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق.