تۆنی بلێر سه‌ره‌ك وه‌زیری به‌ڕیتانیا به‌ڵێنی داوه كه سه‌رپێچه‌كان یاسای په‌نابه‌ری چاره‌سه‌ر بكات وه نیگه‌رانی نیشان ده‌دات كه پاش فراوان كردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ببنه په‌نابه‌ر له بڕیتانیا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌ڕێز بلێر له گوتارێكدا گوتی به‌ڕیتانیا نه‌به‌ته‌واو‌ه‌تی ده‌بێت قه‌ڵایه‌كی كراوه و نه‌زۆر واڵا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیر گوتی ووڵاته‌كه‌ی چه‌ندا جاك سازیه‌ك له بواری په‌نابه‌ریدا ده‌كات و چاره‌سه‌ری سه‌رپێچه‌كانی ده‌كات چۆنه‌وه‌ی پشتگیری گه‌لی به‌ڕیتانی به ده‌ست بهێنێت ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ره‌كان.
شایه‌نی گوتنه ئه‌م گوتاره‌ی دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه بوو كه میدیای بڕیتانیا بڵاوی كردونه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌یان له حكومه‌ت گرتبوو سه‌باره‌ت به خراپه كاری كاربه‌ده‌ستان ده‌رهه‌ق به په‌نابه‌ران.