كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن 3 سه‌ربازی مارینز بریندار بوونه له كاتێكدا كه كاروانه‌كه‌یان كراوه‌ته بۆسه‌یه‌كه‌وه له ڕۆژی شه‌ممه له‌به‌شی باشووری ووڵاته‌كه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه له ده‌ره‌وه‌ی دێیه‌كی ناوچه‌ی قه‌نده‌هار ڕووی دا. ئه‌وان ده‌ڵێن یاخیبووانی گومان لێكراو بۆمبێكیان ته‌قاندووه له كاتێكدا كه كاروانه‌كه به‌وێ دا تێپه‌ڕ ده‌بوو. ئه‌و هێرشه‌ش ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه بوو كه ده‌وری 2000 مه‌رینزی ئه‌مریكی گه‌یشتنه ئه‌فغانستان بۆ به‌هێز كردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایی ئه‌مـریكا دژ به پاش ماوه‌كانی ڕه‌ژێمی تالیبانی پێشوو و چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده.