Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕوویدا - 2004-04-26


ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆته مایه‌ی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ك و هه‌روه‌هاش ئاگر به‌ربوون له چوار ماشێنی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

ڕاپۆرت وا دراوه كه هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا به نیاز بوون بچنه باڵه‌خانه‌كه‌وه به مه‌به‌ستی پشكنین كاتێ كه ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویداوه.

فلیمه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان به‌لانی كه‌مه‌وه كوژراوێكی له شوێنی ڕووداوه‌كه نیشاندا و ده‌سبه‌جێ نه‌زانراوه چی بۆته هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه.

هاوكاتیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له فه‌لوجه ژماره‌یه‌ك مه‌رینزی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پێكدادانێكدا بریندار بوون، سه‌رباری ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ یاخی بوواندا هه‌یه.

كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ژماره‌یه‌ك ماڵیان نیشانداوه كه ده‌سوتان و به پێی ڕاپۆرتێكیش له شارۆچكه‌كه‌دا كه‌وتۆته به‌ر ته‌قه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مـریكا.

شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكا هیچ ڕاگه‌یاندنێكیان سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه نه‌داوه.

XS
SM
MD
LG