له ڕۆژی هه‌ینی ، پۆڵ بڕێمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عێراقدا ڕایگه‌یاند سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه و له كارخستنی ئه‌ندامانی پارتی به‌عسی سه‌دام حسێن له هه‌ندێ حاڵه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ئه‌نجام دراوه و به‌م زوانه ڕاست ده‌كرێته‌وه. به‌ڕێز برێمه‌ر گوتی هه‌زارها مامۆستا و پرۆفیسۆر و ئه‌ندامانی له‌شكری و هێزی به‌رگری سیڤیڵ كه‌سه‌جه‌ره‌یه‌كی خراپیان هه‌یه به‌م زوانه ڕێگه‌یان پێ ئه‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، كه زۆربه‌یان هه‌ر به‌ناو به‌عسی بوون له پێناوی ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان له ده‌ست نه‌چێت. شایانی باسه به گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته تاوانباران و ئه‌ندامه باڵاكانی پارتی به‌عس ڕێگه‌یان پێ نادرێت له حکومه‌ته نوێیه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن.