Accessibility links

گروپێكی چه‌كداری سعودی به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاندووه كه له ڕیاز ڕوویدا - 2004-04-22


گروپێكی چه‌كداری سعودی به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاندووه كه له ڕیاز ڕوویدا و بووه هۆی كوشتنی چوار كه‌س و برینداربوونی 148 كه‌سی تر. له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له سه‌ر ماڵپه‌ری ئیسلامی هێزه‌كانی حه‌رمین دا بڵاو كراوه‌ته‌ ده‌ڵێت ئامانجی هێرشه‌كه ئاسایشی تایبه‌ت و بنكه‌كانی دژه‌ تیرۆر له پایته‌ختی سعودیه‌دا بووه. شایانی باسه ئه‌م گروپه توندڕه‌وه پێشتریش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یاندوه كه له دژی ئۆتۆمبێلێكی ئه‌فسه‌رئێكی ئاسایشی سعودیه له ڕیاز كرا. ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیك بینایه‌كی نیشته‌جێی له‌شكری ئاسایشی سعودیه ‌و له نزیك بنكه‌ی هاتووچۆی شاره‌كه‌‌وه ڕوویداوه.

XS
SM
MD
LG