جه‌نڕاڵێكی ئه‌مریكی هۆشداری داوه‌ته یاخی بووه عێراقیه‌كان له شارۆچكه‌ی فه‌لوجه كه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكیان ماوه بۆ ته‌سلیم كردنی چه‌كه‌كانیان ئه‌گه‌رنا ئه‌و ڕووبه‌ڕووی هێرشی نوێی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه. جێگری ژه‌نڕاڵ جه‌یمس كۆنوه‌ی ده‌ڵێت یاخیبووان ته‌نها چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كی به‌كار نه‌هاتوویان داوه‌ته له‌شكری ئه‌مریكا به‌پێی ڕێكه‌وتنێك كه ڕۆژی دووشه‌ممه له نێوانیاندا كراوه. وه ده‌ڵێت كات به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه وه گه‌مارۆدانی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن هێزی مهرینزهوه له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵمه‌تێكی نوێ بۆ وه‌ده‌رنانی یاخیبووان.