Accessibility links

دادگایه‌كی توركیا له‌یلا زانا و 3 یاسادانه‌ری پێشووی كوردیان ‌سه‌ر له‌نوێ تاوانبار كرده‌وه و حوكمی 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌را سه‌پاندن كه له‌ ساڵی 1994 به‌سه‌ریاندا درابوو - 2004-04-21


دادگایه‌كی توركیا له‌یلا زانای خه‌بات كاری مافی مرۆڤ و 3 یاسادانه‌ری پێشووی كوردیان ‌سه‌ر له‌نوێ دادگایی كردنیاندا تاوانباری كردنه‌وه‌و و حوكمی 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌را سه‌پاندن كه له‌ ساڵی 1994 به‌سه‌ریاندا درابوو. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پارێزه‌كه‌یان ڕایگه‌یاند كه حوكمه‌كه‌ی كه له دادگایه‌كی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌رچووه داوای پێداچۆنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كات. جێی بیر هێنانه‌وه‌یه خاتوو زانا و هاوڕێكانی ئورهان دۆگان، حاتیپ دیكل و سه‌لیم ساداك 10 ساڵ له‌مه‌و به‌ر حوكمیان به‌سه‌را درابوو به‌هۆی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یاخی بووه كورده‌كانی داوای ئه‌تۆنۆمی بۆ ناوچه‌كانی باشووری خۆرئاوای توركیا ده‌كه‌ن. جێی باسه سه‌ر له‌نوێ دادگایی كردنیان له ساڵی 2001 وه له‌لایه‌ن دادگای ئه‌وروپی بۆ مافی مرۆڤه‌وه فه‌رمانی بۆ ده‌رچوبوو چونكه له پرۆسه‌كانی 1994 دا به ڕه‌وایی دادگایی نه‌كرابوون. پارێزه‌ره‌كه‌یان یوسف ئه‌له‌تاس ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر له‌نوێ دادگایی كردنه‌كه گرت و به ناعادیلانه له قه‌ڵه‌میدا. جێی ووتنه یه‌كێتی ئه‌وروپی زۆر له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كردووه. توركیا خوازیاره ده‌ست به مشتومڕكردن له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپیدا بكات، به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی خۆی نیشان بدات كه‌ ژماره‌یه‌ك چاكسازی سیاسی و مافی مرۆڤ ئه‌نجام داوه.

XS
SM
MD
LG