Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له واشنتۆنه و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكادا كۆده‌بێته‌وه - 2004-04-21


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له واشنتۆنه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكادا كۆده‌بێته‌وه. پێشبینی ده‌كرێت سه‌رنج بخرێته سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته‌كه‌یان بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له عێراق له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا. بڕیاره Miguel Moratinos له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی كۆڵن پاوه‌ڵ و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆنده‌لیزا رایس كۆببێته‌وه. به‌ڕێز Miguel Moratinos له ماوه‌ی وه‌ستانێكی دا له ئیرله‌ندا گوتویه‌تی ئسپانیا و ئه‌مریكا هه‌ر به هاوپه‌یمانێتی یه‌كتری ده‌مێننه‌وه‌ و له شه‌ڕی دژ به تیرۆریشدا یه‌كگرتوو ده‌بن. له ماوه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوی ئه‌و ته‌نها پێشبینی ووتوێژی پۆزه‌تیڤانه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكیدا ده‌كات.

XS
SM
MD
LG