Accessibility links

ته‌كنیسیۆنێكی پێشووی ووزه‌ی ناوه‌كی ئیسرائیلی له زیندان ئازاد كراوه  - 2004-04-21


ته‌كنیسیۆنێكی پێشووی ووزه‌ی ناوه‌كی ئیسرائیلی Mordechai Vanunu له زیندان ئازاد كراوه پاش ئه‌وه‌ی 18 ساڵه گیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاری نهێنی ووزه‌ی ناوه‌كی ئیسرائیل ئاشكرا كردبوو. Mordechai Vanunu له‌لایه‌ن چالاكی گێرانی دژ به‌ چه‌كی ناوه‌كی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕێزی لێ ده‌گیرا. Vanunu بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كردووه و گوتویه‌تی ئه‌و په‌شیمان نییه له‌و زانیاریانه‌ی كه ئاشكرای كردووه، به‌ڵام زانیاری نهێنی تری ناوه‌‌كیش له‌لا نییه. جێی باسه، Vanunu بۆ ماوه‌ی ساڵێك ڕێگه‌ی پێنادرێت ئیسرائیل به‌جێ بهێڵێت و ناتوانێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی بیانی قسه‌ بكات و بۆ ماوه‌ی 6 مانگیش ناتوانێت له سنووری ئیسرائیل و به‌نده‌ره‌كان نزیك بێته‌وه. ئیسرائیلیش ده‌ڵێت هۆی دانانی ئه‌م به‌ربه‌ستانه له سه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌وه هێشتا ئه‌گه‌ر هه‌یه Vanunu مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ووڵات هه‌بێت.

XS
SM
MD
LG