كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له نزیك شاری به‌سره له باشووری ووڵات ڕوویداوه و بۆته هۆی كوشتنی زیاتر له 60 كه‌س كه باوه‌ڕ ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراوه‌كان منداڵ بن و ژماره‌یه‌ك كه‌سانی تریش برینداربوون. له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یانه‌ی كه له‌كاتی چوونی خه‌ڵكی بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له به‌یانیدا ڕوویدا تیایدا سێ بنكه‌ێ پۆلیسی ده‌ست نیشان كرابوو. هه‌روه‌ها، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تریش له ئاكادیمیه‌ی پۆلیس له شارۆچكه‌ی زبێر له باشووری به‌سره ڕوویدا. قسه‌كه‌رێكی له‌شكری بریتانی گوتویه‌تی وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ته‌قینه‌وانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئوتومبێله‌وه ڕوویدابێت. له هه‌مان كاتدا، له خۆرئاوای به‌غدا و له فه‌لوجه پێكدادان نزیكه‌ی چار سه‌عاتی نێوان مارینزه ئه‌مریكیه‌كان و یاخی بواندا ڕوویدا و له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن له ئه‌نجام ئه‌و ڕووداوه‌دا 9 یاخیبوو كوژراوه و 3 ئه‌مریكیش برینداره.