عه‌بدولله، شای ئوردن، كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش دا به‌هۆی پشتیوانی له پلانی ئیسرائیل بۆ كۆنترۆل كردنی زۆربه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاوا دوا خستووه. هه‌ردوو ڕێبه‌ری پلانیان هه‌بووه له ڕۆژی چوارشه‌ممه پێكه‌وه له واشنتۆن گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام كۆشكی شایه‌تی ئوردن ده‌ڵێ كۆبونه‌وه‌كه ناگیردرێت، تا ئه‌و كاته‌ی بۆ چوونی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باری كۆتایی ناوچه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ڕوون ده‌بێته‌وه. له هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆك بوش پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه له پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و كۆنترۆل كردنی زۆربه‌ی نیشته‌جێیه جوله‌كان له كه‌ناری ڕۆژئاوا. كۆشكی سپی ڕاده‌گه‌یه‌نێ كۆبونه‌وه‌ی نێوان بوش و عه‌بدولله بڕیار وایه له مانگی ئاینده ئه‌نجام بدرێت بگیردرێت.