وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن ده‌ڵێت سه‌رباری بڕیاری ئسپانیا بۆ كشانه‌وه‌ی له‌شكره‌كه‌ی له عێراق ژاپۆن له‌شكری خۆی له‌و ووڵاته ده‌هێڵێته‌وه. Shigeru Ishiba وه‌زیری به‌رگری ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند بڕیاری ئسپانیا هیچ كاریگه‌ریه‌كی له ڕێبازی ژاپۆن نابێت. وه گوتی ژاپۆن پابه‌ند ده‌بێت به په‌یمانی بۆ یارمه‌تی ئاوادانكردنه‌وه و هاریكاری چالاكیه خراپ گوزاریه‌كان له عێراق. له هه‌مان ده‌مدا دوو ژاپۆنیه بارمتهگیراوهكهی هه‌فته‌ی ڕابردوو له عێراق ئازاد كران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به فرۆكه‌یه‌ك له ئوردونه‌وه گه‌ڕانه‌ته‌وه ووڵاتی خۆیان.