وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئسپانیا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه مه‌دریدو واشنتۆن په‌یوه‌ندیه دۆستایه‌تیه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن سه‌رباری بڕیاری ووڵاته‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی زوو به زووی هێزه سه‌ربازیه‌كانی له عێراق. میگل مۆراتینۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئسپانیا به‌ڕادیۆی ووڵاته‌كه‌ی گوتووه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆسیه لویز زاپاتیرۆ ی سه‌ره‌ك وه‌زیر كۆلن پاوڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ئاگادار كردۆته‌وه. ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌ڕێز مۆراتینۆس سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاوڵدا. به‌ڕێز زاپاتیرۆ ی سه‌رۆك وه‌زیریش پێشتر گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی سی شه‌ش هێزه سه‌ربازیه‌كان نه‌كه‌وننه ژێر سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ئه‌وا ئه‌م هێزه‌كانی ئیسپانیا ده‌كشێنێته‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش گوتویه‌تی هیچ ئاماژه‌یه‌ك له ئارادا نییه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی له‌و بابه‌ته بدات و له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجانه‌دا بگونجێت بۆ مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئیسپانیا له عێراقدا.