ده‌سته‌یه‌كی له‌شكری كۆریای باشوور له عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنوماییه‌كانی ئه‌و شوێنه بده‌ت كه سێ هه‌زارو شه‌ش سه‌د سه‌ربازی كۆریای باشوور له عێراق لێی داده‌مه‌زرێن. ژه‌نه‌ڕ‌اڵ سۆنگ كی سیۆك سه‌رۆكی ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌ڵێت هه‌ردوو شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێریش بۆ دامه‌زراندنی هێزه سه‌ربازیه‌كانیان باش و خراپی خۆی هه‌ێه. تا ئێستا ئه‌وه ڕوون نییه حكومه‌ت چ جێیه‌ك بۆ بنكه‌كانی هێزه‌كانیان داده‌نێن كه وه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ده‌بێت له‌م مانگه‌دا هێزه سه‌ربازیه‌كان بچنه ئه‌وێ. شایانی باسه له مانگی سێ‌دا سیۆل ناردنی هێزه‌كانی خۆی بۆ شاری كه‌ركوك ی باكووری عێراق هه‌ڵوه‌شاندوه به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه بخرێنرێنه شه‌ڕه‌وه بێجگه له‌و ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌ی خۆیان هه‌یانه له پاراستنی ئاشتی و پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا.