ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزێك كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری خیڵه‌كانی باكووری خۆرئاوای هه‌رێمی وه‌زیرستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ،كه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ڕاونانی چه‌كداره گومان لێكراوه‌كانی ئه‌لقاعیده ده‌ست پێكردووه، ته‌قه‌یان له 5 پیاوی ئه‌و ناوچانه كرد كه قایل نه‌بوون خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن. ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش به‌ر له دوو ڕۆژ ته‌واو بوونی مۆڵه‌تێكی حكومه‌ت دێ كه داوای له ڕێبه‌رانی خێڵه‌كان كردووه چه‌كداره‌كانی ئه‌لقاعیده‌یان ته‌سلیم بكه‌ن ئه‌گینه ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌بنه‌وه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌ی ئه‌لقاعیده له هه‌رێمی نیمچه ئۆتۆنۆمی ده‌ستی پێكردووه كه له مانگی پێشوودا هه‌زاره‌ها هێزه حكومه‌تی پاكستان به‌گشت چه‌كداره موسڵمانه‌كاندا چونه‌ته‌وه، كه له ئاكامدا پتری 100 كه‌س گیانی له ده‌ست دا هه‌رچه‌نده كه ده‌ستگیر كردنی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وته‌وه.