چه‌كداره یاخیبوه عێراقیه‌كان دوو ژاپۆنی تریان ئازاد كردووه. ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و دوو ووڵاتیه ژاپۆنیه له مزگه‌وتێكی به‌غدادا دراونه‌ته ده‌ست مه‌لا ئاینیه‌كان كه كاربه‌ده‌سته ژاپۆنیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵیان داوه بۆ ئازادكردنی ئه‌و دوو كه‌سه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش پاش چه‌ند كاتژمێرێك دوای ده‌ستگیركردنی سه ربازێكی ئه مریكی له لایه‌ن چه‌كداره عێراقیه‌كانه‌وه هات، كه دژایه‌تی بوونی هێزی هاوپه‌یمانانی به‌رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌كه‌ن. له رۆژی هه‌ینیشدا ووڵاتیه‌كی ئیماراتی له به‌نده‌ری شاری به‌سره له باشووری عێراق فرێندراوه. ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ش له فه‌للوجه ووتوێژه‌كانی نێوان كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانره‌وایی عێراق له‌گه‌ل نوێنه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.