ئه‌مڕۆ سێ فڕۆكه‌ی وەزارەتی فریاگوزاری له بنكه‌یه‌كی له‌شكری له دەرەوەی مۆسكۆوە به‌رەو به‌غدا به‌رێكه‌وت و به نیازن فڕۆكه‌ی زیاتر له ڕۆژی هه‌ینیدا بگاته به‌غدا.
ڕووسیا دەڵێ...پتر له 800 كه‌س له عێراق دەكشێنێته‌وە كه بۆ كۆمپانیایه‌كی ڕووسی كاریان دەكرد.
ئه‌م هه‌نگاوەی رووسیا له ئاكامی ڕفاندن و ئازادكردنی 8 ڕووسی و ئۆكرانیه‌ك هاتووە كه له‌لایه‌ن یاخیبوە عێراقیه‌كانه‌وە له هه‌فته‌ی پێشوودا به بارمته گیرابوون.
هاوكات، سه‌رۆك وەزیرانی ئیتالیا سیڵڤیۆ بێرلۆسكۆنی ڕایگه‌یاند كه ووڵاته‌كه‌ی سه‌ر دانانه‌وێنێت بۆ داواكاری بكوژانی بارمته ئیتالیه‌كه‌و هێزەكانی له عێراق ناكشێنێته‌وە.
شایانی باسه، تا ئێستا یاخیبوان نزیكه‌ی 40 ووڵاتی بیانی به بارمته گرتووە.