كۆمیته‌ی به‌رگری له ئازادیه دیموكراتیكیه‌كان و مافی مرۆڤ له سوریا له ڕاگه‌یاندنێكیدا گوتویانه دوێنێ سێ شه‌ممه ئه‌كسه‌م نه‌عیسه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی له‌شكریه‌وه له شاری لازقیه بانگ كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن ده‌ستگیریان كردووه. ئه‌م ڕێكخراوه ده‌ڵێت به‌ڕێز نه‌عیسه له زیندانێكی باكووری ڕۆژئاوای سوریا به‌ندكراوه و ئیدانه‌ی گرتنه‌كه‌یان كردووه و داوای ئه‌وه‌شیان كردووه ده‌سبه‌جێ ئازاد بكرێت. ڕێكخراوه‌كه نه‌یانگوتووه بۆچی به‌ڕێز نه‌عیسه گیراوه به‌ڵام له مانگی ڕابردوودا ڕێكخراوه‌كه خۆپیشاندانێكیان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی سوریا ڕێكخست و داوای چاكسازی پۆلیتیكاڵی و لابردنی یاسا نا ئاساییه‌كانی سوریایان ده‌كرد. ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ چل و یه‌كه‌مین ساڵیادی ئه‌وه‌ی پارتی به‌عسی له سوریا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.