كه‌سایه‌تی ئاینی ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان قایل بووه به وازهێنان له مه‌رجه‌كانی بۆ دانوستاندن و هه‌روه‌هاش كۆتایی هێنان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی به‌سه‌ركردایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ده‌مڕاستێكی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف به په‌یامنێرانی گوتووه پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تری شیعه ئاینزاكان كه‌وتنه ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه، موقته‌دا بڕیاری وازهێنانی له داواكانی هێنا. هێزه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان له چوارده‌وری شاری نه‌جه‌ف كۆبونه‌وه و ئاماده بوون بۆ ئه‌نجام دانی هێرشێك ئه‌گه‌ر پێویست كرد دژی میلیشیاكانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در. هاوكاتیش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شارۆچكه‌ی فه‌لوجه هێرشی ئاسمانی نوێ و ناوبه‌ناو شه‌ڕه ته‌قه ڕوویانداوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی 48 كاتژمێری تر ئاگربه‌سته لاوازه‌كه درێژ كرایه‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه ڕیچارد مایه‌رس گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكا سه‌ردانێكی له پڕی هێزه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانانی له باشووری عێراق كردووه.