Accessibility links

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ره‌ك وه‌زیری چین كۆبووه - 2004-04-14


جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا Dick Cheney په‌كینی به‌جێ هێشت پاش ئه‌وه‌ی داوای له ڕێبه‌رانی چین كرد هه‌‌نگاوی كاریگه‌ر بنێن تا كۆتایی به قه‌یرانی پرۆگرامی ناوه‌كی كوریا باكوور بێنن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز Dick Cheney له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چینی Hu Jintao و سه‌ره‌ك وه‌زیر Wen Jiabao و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و ووڵاته Jiang Zemin كۆبووه.

كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه Dick Cheney ڕاپۆرته‌كانیش تاوتوێ كردووه كه ده‌ڵێن زانایانی پاكستان چاویان به 3 ئامیری ناوه‌كی كه‌وتوه له ساڵی 1999 دا كاتێ سه‌ردانی كۆریای باكووریان دابوو.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌ڕێز Cheney هوشیاری داوه كه هه‌چ جۆره زانیاریه‌كی له‌و بابه‌ته بایه‌خێكی زیاتر به قه‌یرانی كێشه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكوور ئه‌دات تا به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت.

شایانی باسه چین میوانداریه‌تی 2 قۆناغی گرنگی كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش قوڵی كردووه كه سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌ بووه.

XS
SM
MD
LG