به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌رگری مافی مرۆڤ له سوریا بڵاو كراوه‌ته‌وه حكومه‌تی سوریا ڕۆژانه ڕه‌شبگیری ژن و پیاوی كورده‌كانی دانیشتوی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات.
ئه‌م گرتنانه دوابه‌دوای یه‌ك هه‌فته‌ی پێكدادانی خوێناوی بوون كه له مانگی ڕابردوودا و پاش ئه‌وه‌ی ئاژاوه كه‌وته نێوان بینه‌ران ی عه‌ره‌ب و كوردی یاریه‌كی تۆپی پێ له شاری قامشلی. كارمه‌ندانی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ره كورده بێ چه‌كه‌كان كرد و كورده‌كانیش ئاگریان له باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌تی به‌ردا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا گوتویانه 25 كه‌س كوژراون به‌ڵام كورده‌كان ژماره‌كه‌یان زۆر به زیاتر مه‌زه‌نده كردووه. هه‌یسه‌م ئه‌لمالح ده‌مڕاستی رێكخراوی مافی مرۆڤ له سوریا كه حكومه‌ت پشتیوانی ده‌كات ده‌ڵێت دوو كورد كه له نێو سه‌دان گیراوی تری كورددا بوون له هه‌فته‌ی ڕابردوودا پاش ئه‌وه‌ی له زیندانه‌كانی سوریادا ئه‌شكه‌نجه دراون گیانیان له ده‌ست داوه. وه ده‌ڵێت كورده‌كان به ژماره‌یه‌ك تاوان گیراون له‌وانه ئاگربه‌ردانه باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی پارچه‌یه‌كی سوریا و لكاندنی به ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لمالح ده‌ڵێت "هه‌ندێ له كورده‌كان له‌و بڕوایه‌دان ده‌بێت ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێنن كه به‌شێكی توركیا و سوریا و عێراق و ئێران بگرێته‌وه. حكومه‌تی سوریا وه‌ك تاوانێكی گه‌وره لێی ده‌ڕوانرێت." به‌ڵام ئیبراهیم ئه‌لیوسف كه نوسه‌رێكی كوردی سوریایه ده‌ڵێت ده‌ستگیركردنی كورده‌كان له‌وانه ژنان و مناڵان ڕه‌شبگیری بووه.
به‌ڕێز ئیبراهیم ئه‌لیوسف ده‌ڵێت: " له سوریا ئه‌گه‌ر كورد بیت وه‌ك ئه‌وه وایه تاوانبار بیت" و گوتوشیه‌تی " ئه‌م به‌دترین كێشه‌یه كه له ماوه‌ی چل ساڵی ژیانیدا له سوریا بینیویه‌تی."
ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ داوایان له سوریا كردووه ده‌ست له به‌كار هێنانی هێز هه‌ڵبگرێت و هه‌روه‌هاش كۆتایی به شاڵاوه‌كانی ده‌ستگیر كردنی به‌كۆمه‌ڵ بێنێت.
كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تی سه‌ودا كردنی سوریا له‌گه‌ڵ دانیشتوانه كورده‌كه‌یدا خستۆته ڕوو.
له سوریا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كورد هه‌یه و به‌ڵام ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریا له نزیكه‌ی دووسه‌د هه‌زار كه‌سیان سه‌ندراوه‌ته‌وه.