ڕاگایهندنهكان ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌و زانا پاكستانیهی كه دانی به‌وه دانا كه كه‌ره‌سته‌كانی ناوه‌كی فرۆشتبوو به كۆریای باكوور و ووڵاتانی تر به ده‌سته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ڕاگهیانددووه كه پێنج ساڵ له‌مه‌و به‌ر له كاتی سه‌ردانی بۆ كۆریای باكوور سێ ڕێگای چۆنیه‌تی دروست كردنی چه‌كی ناوه‌كی داوه‌ته ئه‌و ووڵاته. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌لێت شێوه‌ی چونه‌كه‌ی عه‌بدولقه‌دیر خان بۆ كۆریای باكوور له ساڵی 1999 دا له لایه‌ن ده‌زگاكانی زانیاری پاكستانه‌وه له شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌دا دراوه‌نه‌ته چه‌ندین ووڵات كه ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی هێرشی موشه‌كی كۆریای باكوور.