Accessibility links

هه‌ردوو سه‌ره‌ك وه‌زیری مالیزیا و تایلاند ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر خێراكردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی ئابووری له ناوچه سنوریه‌كانیان دا - 2004-04-12


هه‌ردوو سه‌ره‌ك وه‌زیری مالیزیا و تایلاند ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر خێراكردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی ئابووری له ناوچه سنوریه‌كانیان به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌ره‌ك وه‌زیری تایلاند تاكسین شیناواترا به فڕۆكه چۆته مالیزیا به مه‌به‌ستی ووتوێژكردنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولله‌ ئه‌حمه‌د ی سه‌ره‌ك وه‌زیری مالیزیا سه‌باره‌ت به توندوتیژیه‌كانی ئه‌م دواییه له باشووری تایلاند كه زۆرترایه‌تی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن. له ڕاگه‌یاندنێكدا پاش كۆبونه‌وه‌كه‌یان هه‌ردووكیان گوتویانه له ناوبردنی هه‌ژاری و په‌ره‌پێدانی ئابووری دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كین بۆ ڕێگه‌ گرتن له خه‌ڵك كه توندوتیژی بنێنه‌وه. شایانی باسه له ده‌می كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێبه‌ردا تایلاند سه‌ربازی مالیزیای ئازاد كرد كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناوچه‌ سنوریه‌كان ڕێگه‌یان لێ تێك چووبوو.

XS
SM
MD
LG