سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتۆكانی ئه‌مریكا له عێراق له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا تۆند ده‌بن. ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌رۆك بوش له‌و لێدوانه‌یدا بۆ په‌یامنێران هات كه له بنكه‌ی له‌شكری فۆرت هوود له ستانی ته‌كساس سازی دابوو واته له‌و شوێنه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له عێراقن له یه‌كێ له كڵێساكاندا به‌شداری له مه‌ڕاسێمه‌كانی جه‌ژنی ئیسته‌ر واته جه‌ژنی یه‌كشه‌مه‌ی پیرۆزی مه‌سیحیه‌كان دا كرد. سه‌رۆك بۆش له‌و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا گوتویه‌تی توند‌و تیژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق كاری ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و دیموكراسی ڕابگرن. وه گوتویه‌تی ئه‌ركی ئه‌مریكا له عێراق هێنانه‌كایه‌ی ئاشتیه‌كی درێژخایه‌نه.