ڕاپۆرته‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شارۆچكه‌ی فه‌لوجه ئارامه واته له دووه‌مین ڕۆژی ئه‌و ئاگر به‌سته لاوازه‌ی پاش یه‌ك هه‌فته له شه‌ڕێكی خوێناوی نێوان هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا و یاخی بوواندا روویدا كه بووه مایه‌ی كوژرانی سه‌دان كه‌س. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ڵێن ئاگر به‌سته‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه درێژكراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوونی ووتوێژه‌كان تاكو ئاشتیه‌كی تۆكمه له‌م شارۆچكه‌یه‌دا كه زۆرترایه‌تی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانی سوننی ئاینزان بێته كایه. گه‌وره ژه‌نه‌ڕالێكی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی له ڕۆژی یه‌كی چواره‌وه حه‌فتا سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا كوژراون و له به‌رامبه‌ریشدا نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د كه‌س له جه‌نگاوه‌رانی دوژمن كوژران.